کەناڵی زووم رادەستی بەڕێوبەرەکەی دەکرێت

بینەر: (1.7K)

\"\"

وێستگەنیوز_

سەرچاوەیەکی ئاگادار دەڵێت: کەناڵی زووم کە بە کەناڵی لاهور شێخ جەنگی ناودەبرێت، ڕادەستی بەڕێوبەرەکەی (هێمن مەحمود) دەکرێت.

سەرچاوەکە بە وێستگەنیوزی راگەیاند، بەپێی ڕێککەوتنی نێوان قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە ئازادی رۆژنامەوانیی، کەناڵەکە دەدرێتە دەست بەڕێوبەرەکەی، بەڵام یەکێتی ڕەتیکردووەتەوە پاڵپشتی دارایی بکات.

کەناڵەکە لە بەرەبەیانی هێرشەکەی سەر لالەزار، لەلایەن ستافەکەیەوە چۆڵکرا و دواتر لەلایەن هێزێکی ئەمنیی سەر بە یەکێتییەوە دەستی بەسەرداگیراوە تاوەکو ئێستا و پەخشەکەشی ڕاگیراوە.

PM:08:33:26/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 36
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *