چین بۆ زیادکردنی ژمارەی دانیشتووان کۆندۆمی گران و باخچەی ساوایانی هەرزان کرد

بینەر: (1.5K)

حکوومەتی چین بە ئامانجی زیادکردنی ژمارەی دانیشتووانی وڵات بڕیاری دا کۆمەڵێک رێکاری توند بگرێتە بەر و نرخی هەندێک لە پێداویستییەکان گران و هەندێکی تر هەرزان بکات.

لە سەرەتای ئەمساڵی زاینییەوە حکوومەتی چین تەواوی ئامێر و پێداویستییەکانی رێگریکردن لە دووگیانی بە رێژەی 13% گرانتر کردووە و باجی خستووەتە سەریان لە بەرانبەردا نرخی باخچەی ساوایانی زۆر هەرزان کردووە و پارەی زۆربەی خزمەتگوزارییەکانی پێوەندیدار بە پاراستنی منداڵی کردووەتە خۆڕایی.

چەند ساڵێکە کۆمەڵگەی چین بەرەو پیری دەڕوات و ژمارەی دانیشتووانی ئەو وڵاتە لە جیاتی ئەوەی زیاد بکات کەم دەکات بە واتایەکی تر ژمارەی ئەوانەی دەمرن زیاترە لە ئەوانەی لە دایک دەبن.

ئەو پلانەی چین بۆ ئەوەیە هانی گەنجانی چین بدات ژیانی هاوسەرگیری پێک بهێنن و منداڵی زیاتریان هەبێت و لە داهاتوودا رێژەی گەشەی دانیشتووان ئاسایی بکەنەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *