سه‌رچاوه‌یه‌ك له چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ئاشكراى كردووه، ئه‌مڕۆ چۆارچێوهكه كۆ ده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و دانوستاندنه بكات كه له ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا ئه‌نجامى داوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ى تشرینى دووه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌ك له چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى به به‌غداد توده‌ى راگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى كۆ ده‌بێته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێى كاره‌كانى ئه‌و لیژنه‌یه ده‌كرێت كه بۆ هه‌ڵبژاردنى كاندیدى سه‌رۆك وه‌زیران راسپێردراوه، هه‌روه‌ها چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى تاوتوێى ئاراسته‌ى دانوستاندن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى تر ده‌كات”.
له هه‌واڵه‌كه‌ى به‌غداد توده‌ى ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌یه‌وێ پابه‌ند بێت به واده‌ى ده‌ستوورى بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت.
له دواى راگه‌یاندنى ئه‌نجامى كۆتایى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق كه له 11ى ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌چوو، لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌ستیان به گفتوگۆیه‌كى چڕ كردووه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق، شه‌مووى رابردوویش نوورى مالیكى هاته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانى كۆبووه‌وه.
















Leave a Reply