پرسەنامەیەك لە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

بینەر: (1.2K)

مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەبۆنەی كۆچی دوایی حاجی عەیشێ ئەسعەد ئاغا زراری، دایكی شوان زراری، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی ناوبراو كرد.

دەقی پرسەنامەكەی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیران:

بەڕێز شوان زراری؛

بۆ كۆچی دوایی دایكی بەڕێزتان (حاجی عەیشێ ئەسعەد ئاغا زراری)، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەكەم و هاوبەشی خەمتانم. خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت”.

مەسروور بارزانی

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *