بینەر:
(1.7K)
وەزیری پلاندانانی عێراق وردەكاریی سەرژمێرییەكەی ساڵی رابردووی ئاشكرا كرد و رای گەیاند، ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەكە 46 ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە.
ئەمڕۆ چوارشەم 26ـی تشرینی دووەم، محەمەد عەلی تەمیم وەزیری پلاندانانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، كۆی گشتیی ژمارەی دانیشتووانی عێراق بە بیانییەكانیشەوە، زیاتر لە 46 ملیۆن كەسە و 35%ی دانیشتووانی وڵاتەكە گەنجن.
هەروەها گوتی، ژمارەی خێزانەكانی وڵاتەكەش هەشت ملیۆن و 450 هەزار خێزانە، ژمارەی ئەو خێزانانەی لەلایەن پیاوانەوە سەرپەرشتی دەكرێن، زیاتر لە حەوت ملیۆنە و 910 هەزار خێزانیش لەلایەن ژنانەوە سەرپەرشتی دەكرێن.
ئاماژەی بەوەش دا، زیاتر لە 23 ملیۆن كەس لە رەگەزی نێر و زیاتر لە 22 ملیۆن كەسیش لە رەگەزی مێن.
















Leave a Reply