وەزارەتی بازرگانی دابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی نوێ دەست پێ دەكات

بینەر: (566)

وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەستپێكردنی سەبەتەی دووەمی خۆراكی ئەمساڵی راگەیاند، سەرجەم بریكاری شارەكان ئاگادار دەكرێنەوە دەست بكەن بە مامەڵەكانیان.

ئەمڕۆ یەكشەم 29ـی ئادار، لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی بازرگانیی عێراقدا هاتووە، دەستپێكردنی دابەشكردن و ئامادەكردنی وەجبەیەكی نوێی سەبەتەی خۆراكی بۆ هاووڵاتییان ڕادەگەیەنین كە ئەمڕۆ دەست پێ دەكات.

لاما هاشم مووسەوی بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای گشتیی بازرگانیی خۆراك دەڵێت، ناوەندەكانی دابەشكردنی كۆمپانیاكان لە سەرانسەری پارێزگاكان، ئامادەكاریی تەواویان هەیە بۆ ئەنجامدانی كارەكانی دابەشكردن و ئامادەكردنی خۆراكی مانگی دوو.

ئاماژە بەوەش كراوە، ئەمەش دوای تەواوبوونی هەموو ئامادەكارییە تەكنیكی و كارگێڕییە پێویستەكان دێت بۆ دەستەبەركردنی كاركردن بە شێوەیەكی ڕێكوپێك.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *