ئیسماعیل خه‌تیب وه‌زیرى هه‌واڵگریى ئێران راى گه‌یاند، ئێران ترسى هه‌یه له‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى باڵاى كۆمارى ئیسلامى ئێران بكاته ئامانج، یانیش په‌شێویى ناوخۆیى له ئێران دروست بكات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ى تشرینى دووه‌م، رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت لێدوانێكى ئیسماعیل خه‌تیب وه‌زیرى هه‌واڵگریى ئێران “ئیتڵاعات” بڵاوى كردووه‌ته‌وه، كه هۆشداریى ده‌دات له‌وه‌ى ته‌ناهیى رابه‌رى كۆمارى ئیسلامى بووه‌ته كرۆكى “پلانه‌كانى دوژمن”. ده‌شڵێ، “خامنه‌یى ستوونى خێوه‌ته، دوژمن هه‌وڵ ده‌دات به كوشتنى یانیش به هه‌ڵمه‌تى راگه‌یاندن بیكاته ئامانج، ئه‌مه‌یش گه‌وهه‌رى پلانه‌كانى دوژمنه”.
له به‌شێكى لێدوانه‌كه‌ى وه‌زیرى ئیتڵاعات چه‌ند لایه‌نێك تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ى حكوومه‌ت بكه‌نه ئامانج. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا ئێسته ستراتیجى خستنى رژێمى ئێرانى گۆڕاوه بۆ پلانى ناچاركردن و كۆنترۆڵكردن له رێگه‌ى گوشاره‌وه.
لێدوانى ئه‌و به‌رپرسه له كاتێكدایه كه پێشبینى به‌رزبوونه‌وه‌ى ناڕه‌زایى جه‌ماوه‌رى ده‌كرێت، به هۆى قووڵبوونهوهى ته‌نگژه‌ى بژێوى له ئێران.
















Leave a Reply