نێچیرڤان بارزانی بۆ جێگری سەرۆکی ئاکپارتی: هه‌رێم وه‌ك دراوسێيه‌كى گرنگ له‌ توركيا ده‌ڕوانێت

بینەر: (993)

\"\"

وێستگەنیوز-

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 25ی ئابی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ زافه‌ر سراكايا، جێگرى سه‌رۆكى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ده‌سه‌ڵاتدارى توركيا بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه‌، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ توركيا و دۆخى ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، \”هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوانيان و هاريكاريى هاوبه‌شيان له‌ بواره‌ جياكاندا كرده‌وه‌ كه‌ خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌نديى هه‌ردوولا و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌كه‌دا ده‌كات\”.

نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌، \”هه‌رێمى كوردستان وه‌ك دراوسێيه‌كى گرنگ له‌ توركيا ده‌ڕوانێت كه‌ به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش و درێژخايه‌ن كۆيانده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ رۆڵى ئه‌ردۆغان و ئاك پارتى له‌ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ربڕى\”.

لاى خۆيه‌وه‌ سراكايا وێڕاى نيشاندانى خواستى به‌رده‌وامى توركيا بۆ فراوانكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، ستايشى په‌يوه‌ندى و دۆستايه‌تيى نێچيرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ توركيا و ڕۆڵى ئه‌رێنی له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه‌ كرد.

پرۆسه‌ى ئاشتى له‌ توركيا و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

PM:05:49:25/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 16
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *