ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە باران و هەورەبرووسكە دەبێت

👁️بینەر: (23)

شارەزایەکی كەشناسی بڵاوی كردەوە، ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە شەپۆلی فراوانی باران و هەورەبرووسكە روو لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكات.

ئەمڕۆ شەموو، 18ی ئۆكتۆبەری 2025، شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بڵاوی كردەوە، كە یەكەم حاڵەتی فراوانی باران و هەورەبرووسكە روو لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستان دەكات، كە سەرچاوەكەی دەریای ناوەڕاست دەبێت.

هەروەها دووپاتی كردەوە، شەپۆلەكە لەگەڵ نزیكبوونەوەی دەتوانرێ‌ هێزەکەی دیاری بكرێت و ئەگەری گۆڕانكاری تێیدا هەیە بۆیە ناتوانرێ‌ پێشبینی هێزەكەی بكرێ‌.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *