میهران لە رۆژی هاوسەرگیری تووشی نەخۆشی بوو و ئەمڕۆ كۆچی دوایی كرد

👁️بینەر: (24)

بۆ خەڵكی ئاكرێ‌ و كوردستان ئەمڕۆ رۆژێكی خەمگینە، ئەوەیش دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی كۆچی دوایی میهران دێت.

ئەمڕۆ سێشەم چواری تشرینی دووەم، میهران هەركی ئەو گەنجەی لە ئاكرێ رۆژی هاوسەرگیری تووشی نەخۆشییەكی لەناكاو بوو و هەردوو قاچی لە كار كەوت.

میهران ماوەی دوو مانگ لە نەخۆشخانە چارەسەری وەردەگرت، ئەمڕۆ بەیانی كۆچی دوایی كرد.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *