دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند میلیشیایه‌كى سه‌ربه ئێران به‌ڵێنى چه‌كدانانیان دابوو، له راگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه تا ئه‌مه‌ریكا له عێراق مابێت، چه‌ك دانانێن و هه‌ر گفتوگۆیه‌كیش له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه. چاودێرانى سیاسیش له‌وه ده‌ترسن ئه‌م پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه زه‌برێكى ئه‌مه‌ریكاى به‌دواوه بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م پێنجى كانوونى دووه‌م، میلیشیاكانى شیعه كه خۆیان به “هاوئاهه‌نگى مقاوه‌مه‌ى عێراقى” ده‌ناسێنن، راگهیهنراوێكیان بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك چه‌ك دانانێن، به هه‌موو شێوه‌یه‌كیش قسه‌كردن له‌سه‌ر دانانى چه‌ك له‌گه‌ڵ لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كان و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تیش ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر چه‌ند لایه‌نێكى ئه‌و میلیشیایانه كه به‌وه ده‌ناسرێن سه‌ربه ئێرانن، ئاماده‌یى خۆیان بۆ چه‌كدانان پێشان دابوو، له‌وانه ئه‌نساروڵا ئه‌وفیا، عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق، كه‌تائیب سه‌ید شوهه‌دا. له به‌رانبه‌ریشدا هه‌ریه‌ك له كه‌تائیبى حزبوڵا و بزووتنه‌وه‌ى نوجه‌با ره‌تیان كرده‌وه چه‌ك دابنێن، كه‌چى ئێسته هه‌موویان چه‌كدانان ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
فیراس ئه‌لیاس توێژه‌رى سیاسى له لێدوانێكدا كه له رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید بڵاو كراوه‌ته‌وه، دووپاتى ده‌كاته‌وه، “وا ده‌رده‌كه‌وێت ئێمه به‌ره‌و خاڵێك ده‌چین بژارده‌كانى به‌رده‌م حكوومه‌تى عێراق كۆتایى دێت، بۆیه وامان لێ ده‌كات پێشبینى بكه‌ین ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى تره‌مپ له عێراق ئه‌نجامى ده‌دات، زۆر له‌وه گه‌وره‌تر بێت كه له ڤه‌نزوێلا ئه‌نجامى دا. حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر بیرۆكه‌ى سه‌روه‌ری و هاوپه‌یمانێتیى عێراق ناوه‌ستێ و له كاردانه‌وه‌ى ئێرانیش ناترسێ، چونكه ئێرانیش له بازنه‌ى به ئامانجگرتنێكى نزیكدایه”.
هاوئاهه‌نگى مقاوه‌مه‌ى عێراقى چه‌ندان میلیشیاى سه‌ربه ئێران له‌خۆ ده‌گرێت، كه ئه‌مه‌ریكا داواى چه‌كدانان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان ده‌كات و ئه‌و هێزانه خۆیان له حه‌شدى شه‌عبى جیا ده‌كه‌نه‌وه، له 2020 دواى ئه‌وه‌ى قاسم سلێمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس له عێراق له هێرشێكى ئه‌مه‌ریكا كوژران، ئه‌و هاوئاههنگییهى میلیشیاكان راگه‌یه‌نراوه.















Leave a Reply