میدیای‌ یه‌كێتی‌: دانپێدانانی گرووپێكی لاله‌زار بڵاوده‌كرێته‌وه‌

بینەر: (998)

\"\"

وێستگه‌نیوز-
میدیای‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ له‌ چه‌ند كاتژمێری‌ داهاتوودا دانپێدانانی گرووپێكی لاله‌زار بڵاوده‌كرێته‌وه‌، ده‌شڵێت: \”به‌نیازی پیلانگێڕی و كوده‌تا بوون\”.

رۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ میدیا فه‌رمییه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ له‌ فه‌یسبووك نووسیویه‌تی‌: \”له‌ چه‌ند سه‌عاتی داهاتوودا دانپێدانانی گرووپێكی لاله‌زار بڵاوده‌كرێته‌وه‌ كه‌ به‌نیازی پیلانگێڕی و كوده‌تا بوون\”.

رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێت: \”پیلانه‌كه‌ش ته‌نیا بۆ سلێمانی دانه‌ڕێژراوه‌، به‌ڵكو ئامانجه‌كه‌یان فراوانتر بووه‌ و به‌نیاز بوون له‌ سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌، ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین له‌ حكومه‌ت هه‌ڵبگه‌ڕێنه‌وه‌\”.

كوردستانی‌ نوێ راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ گرووپه‌كه‌ی‌ لاله‌زار پیلانیان هه‌بووه‌ \”ده‌ست به‌سه‌ر داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و ئیداره‌ی سلێمانیدا بگرن\”.

ئه‌مه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ شه‌وی‌ پێنجشه‌ممه‌ له‌سه‌ر هه‌ینی‌ 21 له‌سه‌ر 22ی‌ ئابی‌ 2025 هێزێكی ئه‌منی له‌ سلێمانی له‌ هۆتێل لاله‌زار نزیكبوونه‌وه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی لاهور شێخ جه‌نگی و چه‌ند به‌رپرسێكی‌ تری‌ به‌ره‌ی‌ گه‌ل، دوای چوار كاتژمێر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌، بەیانی رۆژی‌ هه‌ینی‌ میدیاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و پۆڵاد شێخ جەنگی و ئاسۆ شێخ جەنگی و رێبوار حامی حاجی غالی و چەند کەسێکی دیکەی راگەیاند، دواتریش پێكدادانه‌كان راگیران. به‌هۆی‌ شه‌ڕه‌كه‌وه‌ چه‌ندین كه‌س‌ له‌ هه‌ردوولا كوژران و برینداربوون.

AM:11:23:26/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 292
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *