ماڵپه‌ڕى میدیا لاینى ئه‌مه‌ریكى باس له‌وه ده‌كات له چه‌ند رۆژى رابردوودا، ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران و محه‌مه‌د كازم ئال سادق باڵوێزى ئێران له به‌غدا، خه‌ریكى دانوستاندنن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه ئێران ناتوانێ ده‌ستوه‌ردان بۆ كاروبارى سیاسى عێراق نه‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 19ى تشرینى دووه‌م، ماڵپه‌ڕى میدیا لاینى ئه‌مه‌ریكى باسى له‌وه كردووه، له ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندان جار ئیسماعیل قائانى به نهێنى سه‌ردانى عێراقى كردووه، له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌كان كۆبووه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕه ئه‌مه‌ریكییه‌كه باسى ئه‌وه‌ى كردووه، قائانى و محه‌مه‌د كازم ئال سادق به جیا خه‌ریكى دانوستاندنن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق، هه‌موو كۆششیان بۆ ئه‌وه‌ى لایه‌نه‌یه شیعه‌كان به یه‌كگرتوویى بمێننه‌وه. میدیا لاین پێی وایه ئێران ناتوانێ ده‌ستوه‌ردان بۆ كاروبارى سیاسى عێراق نه‌كات، چونكه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه ماناى نه‌مانى ده‌سه‌ڵاتى ئێرانه له عێراق.
به بڕواى ماڵپه‌ڕه ئه‌مه‌ریكییه‌كه، هه‌ژموونى میلیشیاكانى شیعه زیاد بووه و له‌وانه‌یه هه‌ر هه‌وڵێك بۆ دوورخستنه‌وه‌یان له پێكهێنانى حكوومه‌ت، عێراق به‌ره‌و په‌شێوى ببات، چونكه ئه‌و میلیشیایانه به ده‌یان هه‌زار چه‌كداریان هه‌یه كه له ئێران له ماوه‌ى 22 ساڵى رابردوودا مه‌شقیان پێ كراوه.















Leave a Reply