ماركۆ رۆبیۆ: دەبێت خۆمان بۆ ئەگەری شكستی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران ئامادە بكەین

بینەر: (272)

ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دووپاتی كردەوە، وڵاتەكەی رێگە نادات ئێران دەست بەسەر گەرووی هورمز بگرێت و دەشڵێ‌، “دەبێت خۆمان بۆ ئەگەری شكستهێنانی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران ئامادە بكەین”.

ئەمڕۆ دووشەم 30ی ئادار، ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دەڵێ‌، “رێگە ناگەین ئێران دەسەڵاتی خۆی بەسەر گەرووی هورمزدا بگرێت و باجی تێپەڕبوون بسەپێنێت”.

رۆبیۆ باس لەوەیش دەكات ئەمەریكا لە ماوەی چەند هەفتەیەكی تر “نەك چەند مانگێك” تەواوی ئامانجەكانی لە ئێران دەهێنێتە دی و وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەڵێ‌، “ئێران ئێستە لە لاوازترین دۆخە و لە ناوخۆدا پەرتەوازە بووە”.

چەند سەعاتێك بەر لە لێدوانەكەی رۆبیۆ، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە پەیامێكدا گوتی، “ئەگەر لەگەڵ ئێران رێككەوتن نەكەین، ئەوا تەواوی وێستگەكانی بەرهەمێنانی كارەبا و بیرە نەوتەكانی لەناو دەبەم”.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *