لەناو هۆتێلێكی سلێمانی هاووڵاتییەك بە چەقۆ كوژرا

بینەر: (891)

تەرمێك لەناو هۆتێلێكی سلێمانی دۆزرایەوە كە بە چەقۆ كوژراوە و ئێستە تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی كراوە.

زانیارییەكە بەمشێوەیەیە، لەناو هۆتێڵی “تاجی پاشا” كە دەكەوێتە ناو بازاڕی سلێمانی، تەرمی هاووڵاتییەك دۆزراوەتەوە كە بەچەقۆ كوژراوە. هاووڵاتییەكە خەڵكی باكوری كوردستانە و “وشە” زانیویەتی كە لێكۆڵینەوە لەو تاوانە دەستی پێ كردووە.

سەنتەری رێكخستنی پێوەندییەكان jcc زانیارییەكانی پشتڕاست كردووەتەوە و رای گەیاندووە، لە ‘هۆتێل تاجی پاشا’ لە ناو بازاڕی شاری سلێمانی، ئاگادار كرانەوە بە بوونی تەرمێك كە بەچەقۆ كوژراوە.

بەڵام تا ئێستە دەزگا تەناهییەكانی سلێمانی هیچ روونكردنەوەیەكیان لەوبارەیەوە نەداوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *