لە هەولێر کرێکارێک کوژرا و بکوژ دەستگیرکرا

بینەر: (974)

\"\"

وێستگەنیوز-

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر کرێکارێکی بە رەگەز عەرەب بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کوژرا.

شاهین فوئاد، پەیامنێری وێستگەنیوز لە شاری هەولێر رایگەیاند، \”نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 26ی ئابی 2025، هاوڵاتییەکی بە رەگەز عەرەب کە پیشەی کرێکارە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە عەلوەی هەولێر بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا\”.

ئاماژەی بەوەکرد، \”بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کوژراو بە چوار فیشەک کوژراوە و تەمەنی لەنێوان 25 بۆ 30 ساڵان دەبێت، هەروەها بکوژ کە بە رەگەز عەرەبە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە\”.

PM:02:47:26/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 60
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *