لە دوو تەقینەوە لە ئیدلب 15 كەس كوژران و بریندار بوون

بینەر: (1.1K)

روانگەی مافی مرۆڤی سووریا ئاماژە دەكات كە ئەمڕۆ چوارشەم بەهۆی دوو تەقینەوەی گەورە لە جبەخانەیەك لە دەوروبەری شاری كەفر تەخاریم لە دەشتی باكوری پارێزگای ئیدلب لە باكوری رۆژئاوای سووریا، پێنج كەس كوژران و 10ی تریش بریندار بوون.

بەپێی روانگەكە ناسنامەی كوژراوان و رەگەزنامەیان دیار نییە و برینداران بۆ نەخۆشخانەكان گوازرانەوە و تەقینەوەكان لە جبەخانەیەكی چەك لە دەوروبەری شاری كەفر تەخاریم روویان داوە و وێرانكارییەكی زۆریان لە ناوچەكە دروست كردووە، بەڵام تا ئێستە هۆكاری تەقینەوەكان دیار نییە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *