بینەر:
(1.6K)
له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى لیژنه‌ى ئاشته‌وایى و برایه‌تى و دیموكراسى په‌رله‌مانى توركیا به زۆرینه‌ى ده‌نگ بڕیار درا بۆ دیدارى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان لیژنه‌كه سه‌ردانى گرتووخانه‌ى ئیمرالى بكات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 21ى تشرینى دووه‌م له په‌رله‌مانى توركیا كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى پاڵپشتى نیشتیمانى و برایه‌تى و دیموكراسى ئه‌نجام درا. له كۆبوونه‌وه‌كه پێشنیارى سه‌ردانكردنى ئۆجه‌لان خرایه ده‌نگدانه‌وه، له كۆى 51 ئه‌ندام، 32 ده‌نگ له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه بوو، كه ئه‌وانیش ئه‌ندامه‌كانى ئاكپارتى و ده‌مپارتى و مه‌هه‌په بوون. له‌به‌رانبه‌ریشدا پارتى گه‌لى كۆمارى “جه‌هه‌په” ده‌نگى نه‌دا و پارتى چه‌پى دیموكرایش له دژى سه‌ردانه‌كه بوون.
















Leave a Reply