ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دى وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى عێراق ئاشكراى ده‌كات، بڕى ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلار له سندووقى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى نه‌ماوه، كه‌چى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ده‌ڵێ، “پاره‌كه وه‌ك ژماره له‌سه‌ر هه‌ژماره‌كه‌ى ماوه”، كه‌چى وه‌زاره‌تى دارایى ده‌ڵێت، “پاره‌كه سڕ كراوه”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24 ى تشرینى دووه‌م، رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید به‌دواداچوونى بۆ دیارنه‌مانى بڕى ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلار كردووه. ئه‌و پاره‌یه دواى “دزیى سه‌ده” به گه‌وره‌ترین بڕه پاره داده‌نرێت كه له عێراق دیار نه‌مێنێ. به‌گوێره‌ى رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه ئه‌وه‌یه، سێ لێدوانى جیاواز و دژ به یه‌ك له‌باره‌ى دیار نه‌مانى ئه‌و پاره‌یه بڵاو كراوه‌ته‌وه.
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دى وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى عێراق/ له دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى ده‌ڵێ، “بێ ئاگادارى وه‌زاره‌ت بڕى ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلار راكێشراوه و دیار نه‌ماوه”. كه‌چى وه‌زاره‌تى كار ده‌ڵێ، “ئه‌و پاره‌یه وه‌ك ژماره ماوه” وه‌زاره‌تى دارایی‌ش ده‌ڵێ، “پاره‌كه راگیراوه یان سڕ كراوه”.
چاودێرانى سیاسى ئه‌و جۆره لێدوانانه‌ى حكوومه‌تى عێراق له‌باره‌ى پاره‌كه به داڕمانى كاری پیشه‌یى كارگێڕى وه‌سف ده‌كه‌ن.
















Leave a Reply