دوای ئەوەی لە 11ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی شەشەم خولی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە چوو و كۆمسیۆن ئەنجامەكان و رێژەی بەشداریكردنی راگەیاند، دوای یەكلابوونەوەی سكاڵاكان ئەمشەو ئەنجامی كۆتایی پرۆسەكەی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی راگەیاند كە جیاوازییەكی ئەتۆی لەگەڵ ئەنجامی راگەیەندراوی سەرەتایی نەبوو.
ئەنجامی كورسییەكانی بەغدا كە لە 71 كورسی پێك هاتووە، ئەنجامەكان بەمشێوەیەیە:
ئیعمار و تەنمییە لە بەغدا 15 كورسی
حزبی تەقەدوم 10 كورسی
هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا 9 كورسی
هاوپەیمانی هێزەكانی دەوڵەت 5 كورسی
سادیقوون 5 كورسی هاوپەیمانی عەزم 5 كورسی
هاوپەیمانی سیادە 4 كورسی
هاوپەیمانی ئەساسی عێراقی 4 كورسی
بزووتنەوەی حقووق 3 كورسی
حەسمی وەتەنی 2 كورسی
ئیبشر یا عێراق یەك كورسی
هاوپەیمانی خەدەمات یەك كورسی
ئیشراقەی كانوون یەك كورسی
كورسی پێكهاتەكانی/ كریستیان/ ئیڤان فایەق جابرۆ/ سابیئە/ بەسام جاسب
ئەنجامی كورسییەكانی پارێزگای كەركووك 13 كورسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان 4 كورسی
حزبی تەقەدوم 3 كورسی
بەرەی توركمانی 2 كورسی
پارتی دیموكراتی كوردستان یەك كورسی
هاوپەیمانی عەرەبی یەك كورسی
هاوپەیمانی عەزم یەك كورسی
كورسی كۆتا/ عیماد یۆخنا یاقۆ















Leave a Reply