هاوپەیمانیی عەرەبی لە كەركووك كە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق تەنیا یەك كورسیی بەدەست هێنا، چووە ناو هاوپەیمانیی سیادەوە.
قوتەیبە ڕاكان جبووری كە لە دوای باوكی بووە بەربژێر لەناو هاوپەیمانیی عەرەبی، لەناو هاوپەیمانییەكەش تەنیا خۆی دەرچوو.
قوتەیبە رای گەیاند، بڕیاریان داوە بچنە ناو هاوپەیمانیی سیادەوە بەسەرۆكایەتیی خەمیس خەنجەر، لەوێ لەگەڵ ئەوان درێژە بەكارەكانیان بدەن.
پێشتر راكان جبووری بەربژێر بوو، بەڵام بەهۆی گەندەڵی و بوونی دۆسیە و چەندان كێشەی ئیداری، كۆمسیۆن ئەو مافەی لێ سەندەوە و لە بەربژێری دووری خستەوە، دوای خۆی كوڕەكەی دانا و توانی 53 هەزار و 46 دەنگ بەدەست بهێنێت و كورسییەكی پەرلەمانی بردەوە.
ئاماژەی بەوەش كردووە، كار بۆ گەڕانەوەی دۆخەكە “بۆ سەر ڕاستەڕێگەی خۆی” دەكات، ئەویش بەجۆرێك دەبێت ئارامیی كەركووك و پاراستنی مافی پێكهاتەكانی گەرەنتی بكرێت.
ئەگەرچی خەمیس خەنجەر وەك دۆست لەگەڵ خەڵكی كوردستان و حكوومەتی هەرێم دەردەكەوێت، بەڵام گرووپەكەی خەڵكێكی زۆری شۆڤێنییان تێدایە و لە كاری رۆژانەیاندا دژی كورد دەجووڵێنەوە.
















Leave a Reply