عەدنان فەیحان بووە یەكەم جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق

بینەر: (857)

وەك بڕیار بوو ئەمڕۆ 29ی كانوونی یەكەم یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی نوێی عێراق بەڕێوە چوو، بەرنامەی كار بریتی بوو لە سوێندخواردنی یاسایی ئەندامانی نوێ و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان، دوای هەڵبژاردنی هەیبەت حەلبووسی وەك سەرۆكی پەرلەمان، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی یەكەم جێگر كرا و عەدنان فەیحان بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێردرا.

لە كێبەركێ بۆ پۆستی یەكەم جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كە پشكی پێكهاتەی شیعەیە، عەدنان فەیحان و موحسین مەندەلاوی ركابەریان كرد، بەپێی سەرچاوەكان رێككەوتنێكی پێشوو لەناو چوارچێوەی هاوئاهەنگی هەبوو بەوەی پۆستەكە بە فەیحان بدرێت، كە پارێزگاری بابلە و لە گرووپی عەسائیبە.

عەدەنان فەیحان بە بەدەستهێنانی 177 دەنگ بەرانبەر بە 107 دەنگ پێش موحسین مەندەلاوی كەوتەوە و بووە یەكەم جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، ئەو لەدایكبووی 1973ی بابلە، لە 2024 بووتە پارێزگاری بابل و پێشتریش پەرلەمانتار بووە، بەرپرسێكی باڵای گرووپی عەسائیب ئەهلولحەقە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *