عێراق نرخی كاڵا و شتومەك گران دەكات

بینەر: (1.3K)

سەرۆكی ژووری بازرگانیی سلێمانی رای دەگەیەنێت، زیادكردنی باج و گومرگ، نرخی كاڵا و شمەك لە بازاڕەكاندا بەرز دەكاتەوە، ئەوەش بڕیارێكی عێراقە.

ئەمڕۆ یەكشەم 11ی كانوونی دووەم، نەوزاد غەفوور سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، ئەو سیستمەی بۆ زیادكردنی باج و گومرگ دانراوە لە عێراق، دەروازەكانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوە كرد، زیادكردنی باج و گومرگ دەبێتە بارگرانی بۆ بازرگانان، نرخی هاوردەكردنی كیلۆیەك جلوبەرگ لە دۆلار و نیوێكەوە بووەتە هەشت دۆلار، ئەمەش ناڕەزایەتیی بازرگانانی هەرێم و عێراقیشی لێ كەوتووەتەوە.

باسی لەوەش كرد، بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ دەبێت رسوومات بەپێی پێویست بێت، بۆیە حكوومەتی عێراق دەبێت پێداچوونەوە بە باج و گومرگدا بكات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *