سوودەكانی چای كەركەدییە

بینەر: (1.0K)

چای كەركەدییە، ئەو چایەیە لە گوڵی كەركەدییە ئامادە دەكرێت، بە دژەئۆكسێنەر دەوڵەمەندە و بێ كالۆرییە، خواردنەوەی رۆژانەی بۆ تەندروستیی دڵ و كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش سوودی هەیە، سەرچاوەیەكی باشی دژەئۆكسێنەری وەك ڤیتامین سی و كارۆتین و ئەنسۆسانینە كە لەشی مرۆڤ لە بەئۆكسیدبوون دەپارێزن و رەگە ئازادەكان لەناو دەبەن كە بەرپرسن لە لەناوچوونی خانەكان.

لە سوودەكانی چای كەركەدیە، كەمكردنەوەی پەستانی خوێن و رێژەی كۆلیسترۆل و تەواوكەرەكەی یان چاكەی هاوشێوەی دەرمان كار دەكەن، كەمكردنەوەی هەوكردن لە لەش، كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش، وەك باس كرا كالۆری تیادا نییە و هەستكردن بە تێری دروست دەكات، بۆ تەندروستیی جگەر باشە، كاتێك دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی كەڵەكەبوونی چەوری لە جگەر.

كەمكردنەوەی گەشەی بەكتریا بە هاوشێوەی ئەنتیبایۆتیك، جێگیركردنی ئاستی شەكرە لە خوێن، گیراوەكانی فلافۆنید و ترشە ئەندامییەكانی ناوی هەستیاریی لەش بۆ ئەنسۆلین باش دەكەن، دەبنە كەمكردنەوەی ئاستی بەرزی شەكر.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *