نه‌قیبى سه‌ندیكاى پزیشكانى ددان له عێراق ئاشكراى ده‌كات، ته‌نیا له ماوه‌ى دوو ساڵدا 23 هه‌زار ده‌رچووى كۆلیژه‌كانى ددانسازى هه‌یه دانه‌مه‌زراون و بێ كارن، ئه‌مه له كاتێكدایه كۆلیژه‌كانى ددان به حكوومى و ئه‌هلییه‌وه به‌رده‌وامن له وه‌رگرتنى قوتابیان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ى كانوونى یه‌كه‌م، ئه‌ركان عه‌زاوى نه‌قیبى سه‌ندیكاى پزیشكانى ددان له عێراق، له راگه‌یه‌نراوێكدا داوا له حكوومه‌تى عێراق ده‌كات ده‌رچووى كۆلیژى پزیشكى ددان دابمه‌زرێنێت و ده‌ڵێ، “ته‌نیا له 2023 وه 23 هه‌زار پزیشك خوێندنیان ته‌واو كردووه دانه‌مه‌زراون”.
نه‌قیبى سه‌ندیكاى پزیشكان ده‌شڵێ، “ئه‌مه له كاتێكدایه كه كۆلیژه حكوومى و ئه‌هلییه‌كان به هه‌زاران قوتابى وه‌رده‌گرن، ئه‌مه‌یش هاودژییهكه له ئاستى پلاندانان، بۆیه ئێمه له به‌رده‌م وه‌زاره‌تى دارایى خۆپێشاندانمان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رچووانى 23 ده‌ستبه‌جێ دابمه‌زرێن”.















Leave a Reply