سبەی ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی عێراق كۆ دەبێتەوە

بینەر: (892)

وەك نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق (یۆنامی)، رای گەیاند كە بڕیارە سبەی سێشەم ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دانیشتنێكی تایبەت ساز بكات و دۆخی عێراق و كارەكانی یۆنامی تاوتوێ بكات.

بەپێی بەیاننامەیەكی یۆرنامی، بڕیارە سبەی سێشەم سەعات 10:00ی بەیانی بە كاتی نیویۆرك، دەكاتە سەعات 6:00ی ئێوارە بە كاتی عێراق، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دانیشتنێكی تایبەت ساز بكات و دۆخی عێراق و كارەكانی یۆنامی تاوتوێ بكات.

پێشبینی دەكرێت لەو دانیشتنەدا محەمەد حەسان نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق راپۆرتێكی تێروتەسەڵ لەبارەی دوایی پەرەسەندنە سیاسی و تەناهی و مرۆییەكان لە عێراق لەبەردەم ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش پێشكەش بكات، جیا لە باسكردنی كار و چالاكی و هەوڵەكانی نێردەی نەوتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق.

شایەنی باسە پێشتریش یۆنامی راپۆرتی خۆی لە دانیشتنەكانی ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی عێراق خستووەتە روو، كە باسی دۆخی عێراق لە هەموو بوارەكان، بەتایبەتی سیاسی و ئابووری و تەناهی و كۆمەڵایەتی دەكات و هەڵسەنگاندن و راسپاردەكانی خۆی پێشكەش دەكات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *