ساڵی رابردوو نۆ هەزار و 848 منداڵ لە سلێمانی لە دایكبوون

بینەر: (1.4K)

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی ساڵی ڕابردوو نۆ هەزار و 848 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون و لەو ژمارەیە پێنج هەزار و 96 منداڵ كوڕ بوون و چوار هەزار و 725 منداڵیان كچ بووە.

تەندروستی ئەوەیشی راگەیاندووە، هەروەها پێنج هەزار و 528 منداڵ بە سروشتی لەدایكبوون و چوار هەزار و 320 منداڵیش لە ڕێگەی نەشتەرگەری لەدایكبوون.

هەروەها ساڵی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 42 هەزار و 723 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 13 هەزار نەخۆش و 101 منداڵ چارەسەریان بۆ كراوە.

ساڵی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 179 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و نۆ حاڵەتی لەدایكبوونی سیانە تۆمار كراون.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *