رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى له راپۆرتێكدا به‌یاننامه‌ى كاندیدكردنى نوورى مالیكى له‌لایه‌ن حزبى ده‌عوه، دواى چه‌ند سه‌عاتێك سڕاوه‌ته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدا بوو كه نوورى مالیكى سه‌ردانى سه‌رۆكى بارزانى ده‌كرد. به‌گوێره‌ى رۆژنامه‌كه ئامانجى سه‌ره‌كى ده‌عوه رێگرتنه له كاندیدبوونى سوودانى. سه‌رچاوه‌یه‌كیش له هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێ، “له كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆك بارزانى و مالیكى باسى هیچ كاندیدێك نه‌كراوه”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ى تشرینى دووه‌م، رۆژنامه‌ى مه‌دا له راپۆرتێكدا باس له‌و به‌یاننامه‌یه ده‌كات كه له كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى نوورى مالیكى بۆ لاى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى، له‌لایه‌ن حزبى ده‌عوه بڵاو كرایه‌وه و تێیدا مالیكى وه‌ك كاندیدى سه‌ره‌كیى حزبى ده‌عوه بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى داهاتووى عێراق دیارى كرا.
رۆژنامه‌ى مه‌دا ده‌ڵێ، “دواى چه‌ند سه‌عاتێك به‌یاننامه‌كه له‌لایه‌ن حزبى ده‌عوه سڕاوه‌ته‌وه، بێ دیاریكردنى هیچ هۆكارێك، كه‌چى جارێكى تر دره‌نگانى شه‌وى شه‌موو بڵاو كراوه‌ته‌وه”. به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى مه‌دا، تیمى راگه‌یاندنى مالیكى جۆرێك له شڵه‌ژانیان هه‌بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئامانجى سه‌ره‌كى حزبى ده‌عوه ئه‌وه بووه رێگرى له سوودانى بكات و په‌یامێكى پێ بدات، چونكه سوودانى به نیازه خۆى بۆ سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌ت كاندید بكاته‌وه.
له كاتێكدا ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌یه سه‌رۆك بارزانى و نوورى مالیكى له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌ت نه‌گه‌یشتوونه‌ته خاڵى یه‌كلاكه‌ره‌وه، كه‌چى كیفاح مه‌حموود نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس له هه‌رێمى كوردستان، لێدوانى بۆ رۆژنامه‌ى مه‌دا داوه و دووپاتى كردووه‌ته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى و مالیكى تاوتوێى ناوى هیچ كاندیدێك نه‌كراوه بۆ سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌تى داهاتووى عێراق.
















Leave a Reply