دواى سڕینه‌وه‌ى حزبوڵا و حووسییه‌كان ژماره‌یه‌كى نوێى وه‌قائیعى عێراق بڵاوكرایه‌وه‌

بینەر: (1.3K)

وه‌زاره‌تى دادى عێراق رای گه‌یاند، ژماره‌یه‌كى نوێى رۆژنامه‌ى وه‌قائیعى عێراقى بڵاو كرایه‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ڵێك بڕیار و رێنوێنى كارگێڕى له‌خۆ ده‌گرێت و دیارترینیان سڕینه‌وه‌ى ناوى حووسیه‌كان و حزبوڵایه‌ له‌ لیسته‌كانى تیرۆر.

ئه‌مڕۆ سێشه‌م نۆى كانوونى یه‌كه‌م، هه‌یفا شوكر مه‌حموود به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى وه‌قائیعى عێراقى له‌ راگه‌ینراوێكدا ئاشكراى كردووه‌ ژماره‌ 4852 ى رۆژنامه‌ى وه‌قائیعى عێراقى ده‌رچووه‌، كه‌ بڕیارى لیژنه‌ى سڕكردنى دارایى ژماره‌ 64ى ساڵى 2025ى تێدایه‌.

ئه‌مه‌ ئه‌و بڕیاره‌یه‌ كه‌ ناوى حووسییه‌كان و ئه‌نساروڵاى یه‌مه‌نى “حووسییه‌كان” له‌ لیستى تیرۆر ده‌رهێناوه‌.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *