ده‌سته‌ى ده‌سپاكى عێراق ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه له ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلارى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى بڵاو ده‌كاته‌وه و دووپاتى ده‌كاته‌وه، پاره‌كه له شوێنى خۆیه‌تى و هیچ ده‌ستكارییه‌ك نه‌كراوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 25 ى تشرینى دووه‌م، ده‌سته‌ى ده‌سپاكى عێراق ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه له ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلارى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى بڵاو ده‌كاته‌وه و دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌و پاره‌یه‌ى كه ده‌نگۆى نه‌مانى بڵاو كراوه‌ته‌وه، له شوێنى خۆیه‌تى و هیچ ده‌ستكارییه‌ك نه‌كراوه.
له راگه‌یه‌نراوى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى عێراقدا هاتووه، “ئه‌نجامه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى یه‌كلاكه‌ره‌وه و روون ده‌ریده‌خه‌ن ئه‌و پاره‌ى كه جێگه‌ى گومان بوو، به ته‌واوى ئاماده‌یه و رانه‌كێشراوه و هه‌ڵسوكه‌وتى پێ نه‌كراوه و نه‌گوازراوه‌ته‌وه، له هه‌ژمارى بانكى ده‌سته‌ى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى به ژماره‌ى 568 دانراوه”.
هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى ده‌سته‌ى دهسپاكیدا هاتووه، تیمى لێكۆڵینه‌وه ده‌ریخستووه هه‌ژماره‌كه ئێسته له ژێر چاودێرییه‌كى تونددایه بۆ جیاكردنه‌وه‌ى ئه‌و پاره‌یه‌ى له وه‌زاره‌تى دارایى دێت، له‌گه‌ڵ ئه‌و پاره‌یه‌ى داهاتى وه‌زاره‌تى كاره”.
رۆژى شه‌مووى رابردوو ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دى وه‌زیرى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تیى عێراق راى گه‌یاند، بڕى ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلار كه به پاره‌ى عێراق دوو ترلیۆن و 500 ملیار دیناره، له هه‌ژمارى بانكى سندووقى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى نه‌ماوه.















Leave a Reply