كۆمپانیای دانەغاز رێككەوتنی لەگەڵ دوو كۆمپانیا واژوو كرد، بەپێی رێككەوتنەكە رۆژانە 142 ملیۆن پێ سێجا، غاز بە چەند كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ و پۆڵا بۆ ماوەی 10 ساڵ دەفرۆشرێت.
ئەمڕۆ دووشەم 26ـی كانوونی دووەم، بەپێی راگەیەنراوێكی كۆمپانیای دانەغاز، كۆمپانیای دانەغاز و كرێسێنت پترۆلیۆم كە هەردووكیان بنكەكەیان لە ئیماراتە، زنجیرەیەك رێككەوتنی درێژخایەنیان واژوو كردووە بۆ فرۆشتنی غازی سروشتیی كێڵگەی كۆرمۆر و بەكارهێنانەوەی لە پیشەسازییە گەورەكانی هەرێمی كوردستاندا، ئەوەش هەلی كاری زیاتر دەڕەخسێنێت.
ئاماژە بەوەش كراوە، بەپێی ئەم رێككەوتنانە رۆژانە 142 ملیۆن پێ سێجا غاز بە چەند كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ و پۆڵا بۆ ماوەی 10 ساڵ دەفرۆشرێت، ئەوەش كاتێك دەست پێ دەكات بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەكانەی چەمچەماڵ دەست پێ دەكات، كە بڕیارە لە نیوەی دووەمی ساڵی 2027وە دەست پێ بكات.
















Leave a Reply