ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ سووریای هه‌ژاند

بینەر: (915)

حكوومه‌تی سووریا بڵاوی كرده‌وه‌ له‌ شاری كه‌فه‌رتخاریم له‌ رۆژئاوای پارێزگای ئیدلب، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ رووی داوه‌ بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ بكات.

میدیای فه‌رمیی حكوومه‌تی سووریا كه‌ به‌ سانا ناسراوه‌، باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ ده‌ستی پێ كردووه‌ و به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، به‌هۆی رووداوه‌كه‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی بریندار بوون.

ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی ناوخۆیی سووریا ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌ كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ ناوه‌ندێكی ته‌قه‌مه‌نی رووی داوه‌، هاوكات ماڵپه‌ڕی مه‌یادین باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ هێرشه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ بووه‌ و ژماره‌یه‌ك میدیای تر، ئیسرائیلیان به‌ هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ تۆمه‌تبار كردووه‌.

پێوسته‌ بگوترێ له‌وه‌ته‌ی رژێمی ئه‌سه‌د له‌ناو چووه‌، ناوه‌ناوه‌ ته‌قینه‌وه‌ی هاوشێوه‌ له‌ سووریا روویان داوه‌ و زۆربه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ش ئیسرائیلیان له‌ پشت بووه‌.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *