لە دوای دەست پێكردنی هەڵمەتە سەربازییەكەی ئەمەریكا و ئیسرائیل دژ بە ئێران، میلیشیاكانی عێراق دەستیان كرد بە كردنەئامانجی بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا لە عێراق و هەرێمی كوردستان، لەوانە ناوەندی پاڵپشتیی لۆجیستی لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا كە شەوانە بە چەند درۆنێك بۆردمان دەكرێت، ئەوەش بەرپرسانی عێراقی خستووەتە هەڵوێستێكی شەرمەزارەوە.
ئەمڕۆ دووشەم عەبدولئەمیر شمەری وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی دەركرد بە دەست پێكردنی لێكۆڵینەوەیەكی فرەوان لەگەڵ ژمارەیەك فەرماندەی تەناهی لە كەرتی مەدائین، ئەوەش بەهۆی ئەو پێشێلكارییە تەناهییانەی شەوی رابردوو لە ناوچەكە روویان دا، فەرمانەكە دوورخستنەوەی بەپەلە و راستەوخۆی هەریەك لە بەڕێوەبەری پۆلیسی مەدائین و بەڕێوەبەری بەشی هەواڵگری و فەرماندەی فەوجی دووی لیوای چواری پۆلیسی فیدرالی گرتەوە.
جیا لەوە راگرتن و رەوانەكردنیان بۆ لێكۆڵینەوە، ئەوەش بەهۆی كەمتەرخەمییان لە بەجێگەیاندنی ئەركەكانی پێیان سپێردراوە، هەروەها وەزیری ناوخۆ لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی بۆ رووداوی هەڵدانی چوار مووشەك بەرەو فڕۆكەخانەی بەغدا كە لە ناوچەی بەرپرسیارەتیی ئەوانەوە هەڵدراوە، بۆ دیاریكردنی ئەو بۆشاییانەی بووەتە هۆی ئەو بۆردمانانە، وەزیرەكە دووپاتی كردەوە كە هەر ئەفسەرێكی تەناهی كەمتەرخەمی لە ئەركەكانی بكات لێپرسینەوەی لەگەڵ دەكەن.
















Leave a Reply