بەهۆكاری نادیار.. ئۆتۆمبێلێك لە ناوەندی مۆسكۆ دەتەقێتەوە

بینەر: (1.3K)

بەیانیی ئەمڕۆ لە ناوەندی مۆسكۆی پایتەختی رووسیا، ئۆتۆمبێلێك تەقییەوە و زیانی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، تا ئێستە هۆكاری تەقینەوەكە دیار نییە و لێكۆڵینەوەی لێ دەكرێت.

پێگەی “شەفەق نیوز” ئەمڕۆ دووشەم 22ی كانوونی یەكەم، لە میدیاكانی رووسیای وەرگرتووە و بڵاوی كردووەتەوە، بەیانیی ئەمڕۆ لە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل لە ناوەندی مۆسكۆ، ئۆتۆمبێلێك تەقییەوە. میدیاكان باس لەوە دەكەن كە ئۆتۆمبێلەكە لە جۆری “كیا”یە و كاتێك تەقیوەتەوە، شوفێرەكەی تێدا بووە و زۆر بە سەختی بریندار بووە.

باس لەوە دەكرێ كە لە دوای تەقینەوەكە، دەستبەجێ تیمەكانی فریاكەوتن و تەندروستی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و زۆری پێ چووە تا شوفێرەكەیان لەناو ئۆتۆمبێلەكە رزگار كردووە، بەڵام دۆخی زۆر خراپە و برینەكانی سەختن و ژیانی لە مەترسیدایە.

پێگەی “ئار تی”ی رووسی بۆ هەواڵ بڵاوی كردووەتەوە، بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەكە، حەوت ئۆتۆمبێلی تر كە لەو شوێنەدا بوون، زیانیان پێ گەیشتووە.

تا ئێستە هۆكاری تەقینەوەی ئەو ئۆتۆمبێلە دیار نییە كە ئایا كردەیەكی تیرۆریستی بووە یان رووداوێكی ئاسایی، بۆیە لێكۆڵینەوەی ورد دەستی پێ كردووە.

د

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *