بەنداوی کەرەج کە ئاوی تاران دابین دەکات 15 رۆژی تر وشک دەبێت

👁️بینەر: (49)

بەڕێوەبەری ئاوی کەرەج رای گەیاند لەو 180 ملیۆن مەتر سێجا ئاوەی کەرەج تەنیا 7%ی ماوە کە بەشی 15 رۆژ دەکات.

مەهدی مەقسودی بەڕێوەبەری ئاوی کەرەج هۆشداری دا لە تەواوبوونی ئاوی بەنداوەکە و گوتی تەنیا بەشی 15 رۆژی تر ئاویان ماوە.

بە پێی ئەو ئامارەی خستیە روو لە هەر چرکەیەکدا دوو مەتر سێجا ئاو دەڕژێتە بەنداوی کەرەج لەکاتێکدا شەش مەتر سێجا ئاو بەمەبەستی خواردنەوە بەردەدرێتەوە بۆ ئەوەی پێداویستیی دانیشتووانی کەرەج و تاران دابین بکات.

هەموو ئومێدێکی ئەو بەرپرسەی کەرەج ئەوەیە لە رۆژانی داهاتوودا بارانێکی باش لە باکوری ئێران ببارێت و بەشێک لەو کەمییە قەرەبوو بکاتەوە و هەناسەیەک بە بەنداوەکە ببەخشێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *