بۆ نۆیەم ساڵ فینلاندییەكان دڵخۆشترین گەلی دنیان

بینەر: (1.1K)

ڕاپۆرتی ساڵانەی دڵخۆشیی دنیا كە لەلایەن ناوندی توێژینەوەی خۆشگوزەرانی لە زانكۆی ئۆكسفۆردی بەریتانی ئامادە دەكرێ، ئەمساڵیش بۆ نۆیەم ساڵ گەلی فینلاندی بە دڵخۆشترین خەڵكی دنیا هەژمار كردووە.

وڵاتانی تری دراوسێ و نزیكی فینلاند لە ریزبەندیی 10 دڵخۆشترین گەلانی دنیان، بەڵام فینلاند پلەی یەكەمی بە بێ ڕكاربەری نۆ ساڵە لەسەر یەك پاراستووە، بەڵام نەرویج و سوید و دانیمارك لە 10 یەكەمەكەی سەرەتادان.

ناوەندەكەی توێژینەوە بۆ دیاریكردنی ئاستی دڵخۆشیی گەلان، پشتی بە ئاستی بژێویی ژیان و پێوەندیی كۆمەڵایەتی و خێزانی كردووەتە پێوەری دیاریكردنی دڵخۆشترین گەلانی دنیا.

لە 2023 كۆستەریكییەكان لە ڕیزبەندی 25 دڵخۆشترین گەلی دنیا بوون، بەڵام ئێستە توانیویانە ئەو ڕێژەیە زۆر بهێننە خوارەوە و ئەمساڵ لە ڕیزبەندی چوارەم دڵخۆشترین گەلی دنیان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *