وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا ئاشكراى كردووه، بۆ تاوتوێكردنى دۆسیه‌ى هه‌سه‌ده و چه‌ند بابه‌تێكى تر، هاكان فیدان وه‌زیرى ده‌ره‌وه و یه‌شار گوله‌ر وه‌زیرى به‌رگرى و سه‌رۆكى هه‌واڵگریى توركیا، سه‌ردانى دیمه‌شق ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ى كانوونى یه‌كه‌م، به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌نراوێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا كه رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاوى كردووه‌ته‌وه، شاندێكى باڵاى توركیا كه پێكهاتووه له وه‌زیرى ده‌ره‌وه و وه‌زیرى به‌رگرى و سه‌رۆكى هه‌واڵگریى توركیا، سه‌ردانى دیمه‌شق ده‌كه‌ن و تاوتوێى كۆمه‌ڵێك بابه‌ت ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه توركیا باسى له‌وه كردووه، له سه‌ردانه‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندنێكى گشتى بۆ پێوه‌ندیى نێوان توركیا و سووریا له قۆناغى دواى كه‌وتنى ئه‌سه‌د ده‌كرێت، هه‌روه‌ها باس له دوایین پێشهاته‌كانى رێككه‌وتنى دیمه‌شق و هه‌سه‌ده ده‌كرێت، كه به ئاماژه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا، ئه‌وه‌یان پێوه‌ندیى راسته‌وخۆى به ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى توركیا هه‌یه.
له 10ى ئادارى رابردوو هه‌سه‌ده و ده‌سه‌ڵاتى نوێى توركیا، رێككه‌وتنێكیان كردووه بۆ رێكخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى سووریاى نوێ، توركیا پێداگریى له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌كات.















Leave a Reply