هاوپه‌یمانى سیاده كه خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، سه‌رۆكه‌كه‌ى ده‌گۆڕێت و محه‌مه‌د سه‌رمه‌د خه‌نجه‌ر ئه‌ركى سه‌رۆكایه‌تى له ئه‌ستۆ ده‌گرێت. ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كان به دوورى نازانن ئه‌م رێكارییه پێوه‌ندى به‌و سزایانه هه‌بێت كه پێشتر ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر خه‌میس خه‌نجه‌رى سه‌پاندووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 25 ى تشرینى دووه‌م، به‌گوێره‌ى نووسراوێك كه له میدیاكانى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان لارى نه‌بوونى ده‌ربڕیوه له‌وه‌ى محه‌مه‌د سه‌رمه‌د خه‌میس بكرێته سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى سیاده، له شوێنى خه‌میس فه‌رحان، ئه‌مه‌یش به‌گوێره‌ى داوایه‌ك بووه كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانییه‌كه دوێنێ 24ى تشرینى دووه‌م پێشكه‌شى كۆمسیۆن كراوه.
چه‌ند ماڵپه‌ڕێكى عێراقى ئه‌و گۆڕانكاریه‌یان بۆ ئه‌و سزایانه گێڕاوه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به‌سه‌ر خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌پێنراوه. هه‌ر ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕى میدیا لاینى ئه‌مه‌ریكى باسى له‌وه كردووه خه‌میس خه‌نجه‌ر له ساڵى 2019 “سزاكانى ماگنیتسكى به‌سه‌ر سه‌پێنراوه به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى گه‌وره‌ى ئه‌نجام داوه.
















Leave a Reply