به‌هۆى بارانێكى كه‌مه‌وه به‌شێكى به‌غدا ژێر ئاوكه‌وت و پارێزگارى به‌غدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ى كردووه، بۆ دوورخستنه‌وه‌ى ئاوى هه‌ندێك ناوچه كه تووشی كۆبوونه‌وه‌ی ئاوێكی زۆر بوون.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 15ى تشرینى دووه‌م، به هۆى بارانه‌وه ئاوێكى زۆر له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى به‌غدا كۆ بووه‌ته‌وه. عه‌توان عه‌توانى پارێزگارى به‌غدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ى كردووه، تا چاره‌سه‌رى ئه‌و ته‌نگژه‌یه بكات.
به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌نراوێك كه له پارێزگاى به‌غدا بڵاو كراوه‌ته‌وه، چه‌ند كێشه‌یه‌كى خزمه‌تگوزارى له‌و ناوچانه هه‌یه كه ئاوێكى زۆرى تێدا كۆ بووه‌ته‌وه. له‌وانه كێشه‌ى تێكچوونى ئاوه‌ڕۆ و تێكچوونى ئه‌و ترۆمپایانهى كه ئاوه‌كه راده‌كێشن، بۆیه هه‌وڵ ده‌درێت رێڕه‌وه كۆنه‌كان بكرێنه‌وه تا ئاوى گه‌ڕه‌كه‌كان رابكێشرێن.
پارێزگاى به‌سره باسى له‌وه كردووه، كێشه‌ى دابینكردنى سووته‌مه‌نییان هه‌یه بۆ به‌كارخستنى ئامێره‌كانى راكێشانى ئاو، بۆیه هه‌وڵ ده‌درێت لیژنه‌یه‌كى به‌په‌له پێكبهێنرێت له نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ئاوه‌ڕۆ و شاره‌وانییه‌كان و ئاو تا چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌یه بكه‌ن.













Leave a Reply