به‌رپرسانى سوننه له لێدوانى رۆژنامه‌وانى ئاشكرایان كردووه، ده‌ست به دانوستاندنى دابه‌شكردنى پۆسته‌كان له‌ناو ماڵى سوننه كراوه و مه‌رجى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌یه هه‌ر حزبێك سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ببات، ئه‌وا هیچ وه‌زاره‌تێكى پێ نادرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 26ى تشرینى دووه‌م، چه‌ند به‌رپرسێكى سوننه له لێدوانى رۆژنامه‌وانى باسیان له چۆنیه‌تى دابه‌شكردنى پۆسته‌كانى سوننه كردووه. پێكهاته‌ى سوننه له ده‌وڵه‌تى عێراق چه‌ند پۆستێكیان هه‌یه له‌وانه: سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان، شه‌ش وه‌زاره‌ت، پۆستى جێگرى سه‌رۆك كۆمار كه پێشتر پۆسته‌كه لادرا بوو، له‌م خوله ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سوننه ئه‌نجوومه‌نى باڵاى سیاسى پێكهێناوه كه سه‌نگیان له په‌رله‌مان به‌م شێوه‌یه‌یه: ته‌قه‌دوم به سه‌رۆكایه‌تى محه‌مه‌د حه‌لبووسى 33 كورسى، عه‌زم به سه‌رۆكایه‌تى موسه‌نا سامه‌رایى 17 كورسى، سیاده كه تا دوێنێ خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرد و ئه‌مڕۆ سه‌رمه‌دى كوڕى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات 11 كورسى، هاوپه‌یمانى حه‌سم به سه‌رۆكایه‌تى سابت عه‌باسى هه‌شت كورسى، حزبى جه‌ماوه‌ر “جماهیر” به سه‌رۆكایه‌تى ئه‌حمه‌د جبوورى سێ كورسى.
















Leave a Reply