ئەمەریكا بواری ئاسمانیی ڤێنزوێلا دادەخات

بینەر: (1.3K)

تا دێت دۆخی نێوان ئەمەریكا و ڤێنزوێلا ئاڵۆزتر دەبێت، كاتێك ئەمەریكا هێزێكی زۆری سەربازی و دەریاوانی لە نزیك كەناراوەكانی ئەو وڵاتە كۆ كردووەتەوە و وەك ئەوەی خۆی بۆ شەڕ و هێرشێكی فرەوان ئامادە بكات، ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رای گەیاند كە بواری ئاسمانیی ڤێنزوێلا داخراوە.

ئەمڕۆ شەموو ترەمپ لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیال نووسیویەتی، بۆ هەموو كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی و فڕۆكەوانەكان و بازرگانانی مادەی هۆشبەر و مرۆڤ، وای دابنێن كە بواری ئاسمانیی ڤێنزوێلا و دەوروبەری بە تەواوەتی داخراوە.

لای خۆیەوە كوبا سەركۆنەی داخستنی بواری ئاسمانیی ڤێنزوێلای كرد و وای لە قەڵەم دا كە سەرۆكی ئەمەریكا دەیەوێ رژێمی شەرعیی حكوومەتی ئەو وڵاتە برووخێنێت، ئەوە لەوكاتە تا دێت ئیدارەی ئەمەریكا گوشارەكانی بۆ سەر ڤێنزوێلا زیاتر دەكات لە رێگەی بڵاوكردنەوەی هێزێكی زۆری دەریاوانی لە دەریای كاریبی، بەتایبەتی گەورەترین فڕۆكەهەڵگر لە دنیا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *