ئەمڕۆ دەست دەكرێت بە خەرجكردنی پاداشتی مۆڵەتی كۆكراوەی خانەنشینان

بینەر: (1.5K)

فەرمانبەرانی خانەنشینكراو ئاگادار دەكرێنەوە، ئەوانەی تا ئێستە پاداشتی خانەنشینكراویان بۆ خەرج نەكراوە، دەتوانن سەردانی بانك بكەن و بەیەكەوە وەریبگرن.

ئەمڕۆ دووشەم 12ـی كانوونی دووەم، لە ئاگادارییەكی بانكی باواجیدا هاتووە، ئاگاداری خانەنشینان دەكەینەوە، هەر خانەنشینێك لە سەرەتای ساڵی 2025 خانەنشین بووە و تا ئێستە پاداشتی مۆڵەتی كۆكراوەی شەش مانگی وەرنەگرتووە، لە بانكەكەمان پاداشتەكەی بۆ خەرج دەكرێت.

ئاماژە بەوەش كراوە، پێویستە ئەو خانەنشینانە ئەمڕۆ دووشەم سەردانمان بكەن بۆ وەرگرتنی پاداشتی خانەنشینییەكەیان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *