ئەكرەم ئیمامئۆغڵو دژی چوونی لیژنە پەرلەمانییەكەیە بۆ لای ئۆجەلان

بینەر: (963)

ئەكرەم ئیمامئۆغڵو دژی چوونی لیژنە پەرلەمانییەكەیە بۆ لای ئۆجەلان و رای گەیاند، بەو رێگەیەدا ناڕۆم.

ئیمامئۆغڵو كە ماوەیەكە بەهۆی گەندەڵییەوە لە گرتووخانەدایە و پێشتریش بەدەنگی كورد بووە سەرۆكی شارەوانیی ئیستامبوڵ، دژی چوونی لیژنە پەرلەمانییەكەیە بۆ لای ئۆجەلان.

قسەكانی ئەكرەم وا دەریدەخات كە بەشدارییان لە لیژنەكە كارێكی زۆریان بۆ كورد كردبێت و دەڵێت: جەهەپە وێڕای تێبیینییەكانی، بەشدارە و بڕواشی بەچارەسەری كێشەی كورد لە توركیا هەیە.

هاوكات ئاماژەی بەوە كرد، دەبێت هۆكاری پشتیوانی نەكردنیان بۆ ئەو پێشنیازەی لەبارەی “دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان لە ئیمراڵی” كە پێشكەشی كۆمسیۆنەكە كراوە، بە باشی روون بكرێتەوە.

ئەوەی سەیرە بۆ پرسی كورد و گفتوگۆ لەگەڵ ئۆجەلان، ئیمامئۆغڵو پێشنیاری رازیكردنی كۆمەڵگەی توركی دەكات و دەڵێت: دەبێت سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵگە رازی بكرێن، تا هەنگاوی بەدیموكراسیكردن نەنرێت، جەهەپە لەسەر هەڵوێستی هۆشیارانەی خۆی بەردەوام دەبێت.

بەبڕیاری سەرۆكی جەهەپە، هیچ ئەندامێكیان لە ناو كۆمسیۆنەكە نانێرنە گرتووخانەی ئیمراڵی، ئەوە لە كاتێكدا ئەردۆغان و باخچەلی رازی بوون لیژنەكە لەگەڵ ئۆجەلان گفتوگۆ بكات.

جگە لە جەهەپە كە پێشتر هاوپەیمانی دەم پارتی بوون و لەسەر دەنگی كورد زۆر پۆستیان بەدەست هێناوە، هاوكات ئی پارتیش كە پارتێكی نەتەوەپەرستی توندڕۆی توركیایە، دژی چوونی لیژنەكەیە بۆ ئیمراڵی و پێی وایە بەچوونیان پەرلەمان دەبەنە ئیمراڵی.

سەرۆكی ئیی پارتی گوتی، “ئەو كۆمسیۆنە تەنیا بۆ پێكانی ئامانجە گڵاوەكان دروست كراوە. پارتە سیاسییەكان خراونەتە ناو تەڵەوە و ویست هەیە بۆ ئەوەی بیانكەنە دروشمی پرۆسەكە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *