ئێران سەركۆنەی هێرشەكەی سیدنی و كوشتنی جووەكان دەكات

بینەر: (1.5K)

دوای ئەوەی لە نزیك سیدنی لە ئوسترالیا ژمارەیەك چەكدار هێرشیان كردە سەر گردبوونەوەیەكی جووەكان لە لێواری رووبارێك و بەو هۆیەوە 12 كەسیان كوشت و ژمارەیەكیشیان بریندار كرد، پۆلیسی ئوسترالیا هێرشەكەی بە تیرۆریست دانا و ئێرانیش سەركۆنەی كرد.

دوای هێرشەكە ئیسماعیل بەقائی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تویتێك لە تۆڕی ئێكس نووسیویەتی، ئێران سەركۆنەی هێرشەكەی سیندنی دەكات، تیرۆر و كوشتنی كەسانی بێ تاوان رەتكراوە و سەركۆنەكراوە لە هەر كوێیەك روو بدەن و لە لایەن هەر كوێیەك ئەنجام بدرێن.

ئەو هەڵوێستەی ئێران لە دوای راگەیاندنی پۆلیسی ئوسترالیا هات بەوەی هێرشەكەی ئەمڕۆی سیدنی تیرۆریستی بووە و بەو هۆیەوە 12 كەس كوژراون و 29ی تریش بریندارن كە یەكێكیان منداڵە، كاتێك ژمارەیەك چەكدار گردبوونەوەیەكی جووەكانیان لە لێواری رووباری بۆندای لە نزیك سیدنی كردووەتە ئامانج، لە یەكەم رۆژی جەژنی رووناكییەكان “حانوكا”.

دوای رووداوەكە بەشێك لە میدیاكانی ئیسرائیل باسی وریاكردنەوەی پێشتریان كرد كە هەواڵگریی ئیسرائیل داویەتییە حكوومەتی ئوسترالیا لەبارەی ئەگەری كردنەئامانجی رەوەندی جوو و ئامانجەكانیان لەو وڵاتە و بوونی هەڕەشە لەسەریان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *