دوای سێ رۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ركردنی نێرگز محه‌مه‌دی براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی، روون بووه‌ته‌وه له چ شوێنێك ده‌ستبه‌سه‌ره و خۆی له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به ماڵه‌وه‌ی راگه‌یاندووه، به هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل تۆمه‌تبار كراوه.
نێرگز محه‌مه‌دی سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له كاتی به‌شداریكردنی له حه‌وتووانه‌ی خوسره‌و عه‌لی كوردی پارێزه‌ری ناسراوی خوراسان و ئێران كه به‌شێوه‌یه‌كی گوماناوی گیانی له ده‌ست دابوو، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایش و ئیتڵاعاتی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
له‌گه‌ڵ نێرگز، 38 كه‌سی تر له‌و رێوڕه‌سمه گیراون و داواكاری گشتی و دادگای شۆڕشی مه‌شهه‌د پێشتر ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
كه‌سانی نزیك له نێرگز ئاشكرایان كردووه كه ئه‌و ئه‌شكه‌نجه دراوه و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر توندوتیژانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵیدا كردووه.
به‌گوێره‌ی رادیۆ فه‌ردا، وا دیاره ئه‌مڕۆ نێرگز توانیویه‌تی پێوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه هه‌بێت و له ته‌له‌فۆنه‌كه‌دا رووداوه‌كه‌ی گێڕاوه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی، ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده زۆر بووه دوو جار بۆ نه‌خۆشخانه گواستراوه‌ته‌وه.
هاوكات باسی له‌وه تۆمه‌ته كردووه كه به‌سه‌ریاندا سه‌پاندووه و پێیان گوتووه هاوكاریی ئیسرائیل ده‌كات، بۆیه‌ش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت حوكمی توندی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێته‌وه.















Leave a Reply