سوپای ئۆكراینا رای گه‌یاند له نزیك مۆسكۆی پایته‌خت، توانیویانه پاڵاوگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی رووسیا بكه‌نه ئامانجی هێرشی ئاسمانی.
ئه‌و هێرشه رۆژێك دوای ئه‌وه دێت رووسیا هێرشێكی به‌رفراوانی كرده سه‌ر پایته‌ختی ئۆكراینا و جگه له زیانی مادی، چوار كه‌سی كوشت.
سوپای ئۆكراینا ئاماژه‌ی داوه ئه‌و پاڵاوگه‌یه‌ی ته‌قاندوویانه‌ته‌وه، ناوی ریازانه و ئامانجیان له‌و هێرشه ئه‌وه بووه پێش به هێرشه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان بگرن.
پێویسته بگوترێ رووسیا و ئۆكراینا ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه زیاتر هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ژێرخانی ئابووری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی یه‌كتر، ته‌نانه‌ت شوێنی سڤیلیش ده‌كه‌نه ئامانج.
ئۆكراینا ده‌ڵێت زیانێكی زۆر به هێڵه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و كاره‌بای وڵاته‌كه‌یان كه‌وتووه، ته‌نیا قه‌باره‌ی زیانی سه‌ر هێڵی ئاسن ده‌گاته زیاتر له یه‌ك ملیار دۆلار.
پێویسته بگوترێ ئێسته له ئۆكراینا شه‌مه‌نده‌فه‌ر هۆكاری سه‌ره‌كیی گواستنه‌وه‌یه، چونكه ته‌واوی فڕۆكه‌خانه مه‌ده‌نییه‌كان له‌كار كه‌وتوون و رووسیا ده‌یه‌وێت ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی گواستنه‌وه‌ش له‌ناو ببات.













Leave a Reply