حكوومه‌تى عێراق رووبه‌ڕووى دۆسیه‌یه‌كى قورس ده‌بێته‌وه، بۆ جیاكردنه‌وه‌ى ئه‌و میلیشیایانه‌ى ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه چه‌ك دابنێن، رووبه‌ڕووى چه‌كداریش یه‌كێك له بژارده‌كان ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ى كانوونى یەكەم، سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به ماڵپه‌ڕى ساعهى راگه‌یاندووه و ده‌ڵێ، “بڕیارى چه‌كدانانى میلیشیاكان هێشتا روون نییه”. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه حكوومه‌تى داهاتووى عێراق، ده‌بێت پابه‌ند بێت به‌وه‌ى رێكاریى یاسایى به‌رانبه‌ر ئه‌و میلیشیایانه بگرێته‌به‌ر كه ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه چه‌ك دابنێن.
له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ڵێ، “ئه‌وه‌ى ئێسته خراوه‌ته‌ڕوو ئه‌وه‌یه چه‌كدانان واته كردارى گواستنه‌وه‌ى چه‌كى میلیشیاكان بۆ ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى، نه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى به ته‌واوى”. هه‌روه‌ها باس له‌وه‌یش ده‌كات، “خراپترین سیناریۆ ئه‌وه‌یه به‌ریه‌ككه‌وتنى چه‌كدارى روو بدات”.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا چوار گرووپى میلیشیاكان ره‌زامه‌ندییان داوه چه‌ك دابنێن.















Leave a Reply