ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌ رووباری خانكێ خنكابوو، ته‌رمه‌كه‌ی‌ دۆزرایه‌وه‌

بینەر: (1.6K)

\"\"

وێستگه‌نیوز، رزگار كامیل-
ئه‌مشه‌و ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه‌ دۆزرایه‌وه‌ كه‌ سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ناو ئاوی رووباری خانكێ له‌ سنووری پارێزگای دهۆك خنكابوو.

كاتژمێر 6:55 خوله‌كی‌ سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، گه‌نجێك به‌ناوی (م. خ) له‌ كاتی مه‌له‌كردندا له‌ناو ئاوی خانكێ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ریساله‌ خنكا.
دوای چه‌ند كاتژمێرێك له‌ گه‌ڕان، تیمه‌كان توانیان ته‌رمی گه‌نجه‌كه‌ بدۆزنه‌وه‌ و له‌ناو ئاو ده‌ری بهێنن.

دوای دۆزینه‌وه‌شی، ته‌رمه‌كه‌ ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی پارێزگای دهۆك كرا بۆ پشكنین و دواتر راده‌ستی‌ كه‌سوكاری‌ ده‌كرێته‌وه‌.

PM:11:49:25/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 44
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *