سه‌ربازانی لیوایه‌كی تایبه‌ت به هه‌ڵدانی مووشه‌ك له سوپای ئه‌مه‌ریكا، وڵاته‌كه‌یان به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌جێهێشت، سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌واڵگری و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی لیژنه‌ی هێزه چه‌كداره‌كان له كۆنگرێس تۆم كۆتۆن پشتڕاستی ئه‌و زانیارییانه‌ی كرده‌وه.
كۆتۆن له پۆستێكی له تۆڕی ئێكس نووسیویه‌تی، پیاو و ژنه بوێره‌كانمان له لیوای 142ی تۆپهاوێژی مه‌یدانی له ویلایه‌تی ئاركنسۆ به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌وتنه ڕێ.
زیاتر گوتی، ویلایه‌تی ئاركنسۆ به سوپاسگوزارییه‌وه له خزمه‌تكردنی ئه‌و لیوایه ده‌ڕوانێت.
هێزه‌كانی لیوای 141ی تۆپهاوێژی مه‌یدانی باره‌گه‌ی سه‌ره‌كیان له ویلایه‌تی ئاركنسۆیه و سه‌ر به هێزی پاسه‌وانی نیشتمانین و تایبه‌ت به هه‌ڵدانی مووشه‌كی دوور مه‌ودا و پسپۆری و ئه‌زموونێكی وردیان له هاوێشتنی مووشه‌ك هه‌یه.
ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌و لیوایه له نێوان دوو تا سێ هه‌زار سه‌ربازه و به‌ڵام ئه‌و كۆنگرێسمانه ڕوونی نه‌كردووه‌ته‌وه كه سه‌رجه‌م یان چه‌ند له سه‌ربازانی ئه‌و لیوایه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نێردراون.
















Leave a Reply