ئه‌مه‌ریكا داوای له حكوومه‌تی ئۆكراینا كردووه، هه‌رچی چووه رێككه‌وتنی پێشنیازكراوی ئاشتیی واشنتن قبووڵ بكات كه به‌گوێره‌ی پڕۆژه‌كه، به‌شێك له خاكی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینا ده‌درێت به رووسیا و توانای سه‌ربازیی ئۆكرایناش سنووردار ده‌كرێت.
دوو سه‌رچاوه‌ی ئاگادار به رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه، ئه‌و پێشنیازه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌بێ به‌شداری و پرسپێكردنی ئۆكراینا ئاماده كراوه، له كاتێكدا ده‌خرێته روو كه رووسیا له هێرش و پێشڕه‌وییه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینا به‌رده‌وامه و ئۆكرایناش به پرسی گه‌نده‌ڵیی ناوخۆیی سه‌رقاڵ بووه.
ڤۆلۆدمیر زیلینسكی سه‌رۆك كۆماری ئۆكراینا، هه‌وڵه‌كانی بۆ كۆتاهێنان به جه‌نگ ده‌ست پێ كردووه و له ئه‌نكه‌ره چاوی به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا كه‌وتووه، بڕیاریشه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له كیێڤ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سوپای ئه‌مه‌ریكا كۆ ببێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی تره‌مپ بۆ كۆتاهێنان به جه‌نگ، رووسیا له‌و مه‌رجانه‌ی خۆی هیچ پاشه‌كشه‌یه‌كی نه‌كردووه كه گرنگترینیان ئه‌وه بووه ئۆكراینا نه‌چێته ناو ناتۆ.
سه‌رچاوه‌كانی رۆژئاوا ده‌ڵێن، گرنگترین خاڵه‌كانی پڕۆژه‌ی نوێی تره‌مپ، راده‌ستكردنی به‌شێك له هه‌رێمه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینا به رووسیا و گه‌ره‌نتیكردنی ئاسایشی ئه‌وروپا و ئهمهركایه، هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌ك له دیپلۆماتكارانی ئه‌وروپی ئه‌م روانگه‌یه به جۆرێك گوشار بۆ سه‌ر ئۆكراینا لێك ده‌ده‌نه‌وه.
















Leave a Reply